بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی فێستیڤاڵی فەرهەنگی ساراڵ بە بەرنامەی شێعر، ئەسپ سوازی، مۆسیقا، پێشانگای پیشەی دەستی، پێشانگای گیای دەرمانی و خۆراکی خۆجەیی لە گوندی گیزمل بەڕێوە چوو.
فەرمانداری دیواندەرە ڕایگەیاند: ئەو فێستیڤاڵە بە چەند ئامانج لەوانە تۆماری نەتەوەیی، پاراستنی سروشتی ساراڵ و ئاوەدان کردنەوەی گوندەکانی بەشی ساراڵ و ناساندی فەرهەنگ و دابونەریتی ساراڵ بەڕێوە چوو.
پێشکەش کردنی شێعر لەلایەن شاعێرانی خەڵکی دیواندەرە، هونەرمەندان، ئەسپ سواران و کردنەوەی پیشەی دەستی، گیای دەرمانی ناوچەی ساراڵ و خۆراکی خۆجەیی لە بەرنامەکانی ئەو ڕێوڕەسمە بوو.
Your Comment